٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

UN-Womenپشتگیری له‌ بۆ ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانی هەرێمی كوردستان ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر – KDP.info/ جێبەجێكاری(UN-Women)، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە، فۆرمزیل مالامبۆ، جێگری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان‌ و بەڕێوەبەری جیبَەجێكاری(UN-Women)، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.لەپەیامێكدا بۆ ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان، فۆرمزیل كە لەبارەگای سەرەكی رێكخراوەكە لەنیویۆڕكەوە ئاڕاستەی كردووە، تیایدا هاتووە:  ئێوە دەتوانن پشت بەمن‌و بەشی ئافرەتانی نەتەوە یەكگرتووەكان ببەستن وەك دەنگێكی بەهێزو هاوكارتان لە بەدەستهێنانی ماف‌و هەلی یەكسان بۆ ئافرەتانی هەرێمی كوردستانی عێراق‌و هەموو جیهان ، هەر لە پەیامەكەدا هاتووە: ئێمەش پشت دەبەستین بەهاوكاری ئێوە، وەك ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بۆ ئەوەی یەكسانی لەسەر بنەمای رەگەزی بكرێتە راستییەكی زیندوو. هەروەها گەشبینی خۆیشی بەپتەوبوونی هاوكاری نێوان هەردوولا دووپاتكردۆتەوە لەبەرژەوەندی ژنانی هەرێمی كوردستان‌و جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار