كردەوە تیرۆریستیەكان هیچ كاریگهرییهكی نەرێنی لەسەر وەبەرهێنەرانی بیانی نییە
هەولێر-KDP.info/ د.علی سندی وەزیری پلاندانان لەگەل شاندێكی بریتانی و كوێتی بە سەرۆكایەتی بۆب هۆپ كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا، شاندی ناوبراو بە مەبەستی وەبەرهێنان سەردانی كوردستانیان كردوە.
هەروەك شاندی ناوبراو رایانگەیاند كردوە تیرۆرستیەكی چەند رۆژی رابردوو هیچ دوو دلێیكی لای ئەوان دروست نەكردوە پێشیان وایە كوردستان یەكێكە لە ناوچە ئارامەكانی خۆرهەلاتی ناوەراست وە لە هەمانكاتیشدا گونجاوترین شوێنە بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی كردن.
شاندی ناوبراو نوێنەرایەتی چەندین كۆمپانیاو دامەزراوەی بازرگانی لە بریتانیاو كوێت دەكەن، لە چەندین بواری ئاوەدانكردنەوەو بنیات نان لە خۆرهەلاتی ناوەراست و باكوری افریقا سەرمایە گوزاری ئەنجام دەدەن.
جێی ئاماژەیە لە چەند رۆژی رابردوو چەندین شاندی بازرگانی سەردانی و هەرێمی كوردستانیان كردوە بۆ لێكۆلینەو تێگەیشتنی زیاتر سەبارەت بە وەبەرهێنان و بازرگانی كردن لە هەرێمی كوردستان




