لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە کەرکووک 14کەس بوونە قوربانی

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرایکرد، لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە شاری کەرکووک کەسێک گیانی لەدەست داو 13کەس ی دیکەش برینداربوون.
عەمید ھەڵۆ نەجات بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە نزیک بینای پارێزگای کەرکووک ھاوڵاتیەک گیانی لەدەست داوە و13کەسی دیکەش برینداربوونە.
ھەڵۆ نەجات گوتیشی: ئەو تەقینەوەیە لە رێی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو ئەنجامدراوە و زەرەرو زیانێکی زۆری مادیشی بە شوێنەکە گەیاندووە.
نەجات رونیشیکردهوە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیانکردووە بەلێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.




