کوفی ئه‌نان: ئاگربه‌ست له سوریا سه‌رناگرێت

نوێنه‌ری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌وته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی، کوفی ئه‌نان، ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به توندوتیژییه‌کان له سوریادا سه‌رناگرێت و شکستیان هێناوه.
ئه‌نان، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، به رۆژنامه‌ی "لۆمۆند"ی فه‌ره‌نسای گوت: " به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتیانه بۆ کۆتاییهێنان به‌م قه‌یرانه زۆر هه‌وڵ درا و ئاشکرایه که سه‌رنه‌که‌وتووین و هیچ گره‌نتییه‌کیش بۆ سه‌رکه‌وتنمان له ئارادا نییه.
ئه‌نان هه‌روه‌ها گوتی: "رووسیا له گاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر سوریا هه‌یه و ئێرانیش له گه‌مه‌که‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕێت و پێویسته به‌شێک له رێگه‌چاره‌ی سیاسیی کۆتاییهێنان به قه‌یرانی سوریا بێت".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌نان له کاتێکدایه که به‌پێی راپۆرتی ئه‌سۆشیتێدپرێس، رۆژی شه‌ممه، له تێکهه‌ڵچوونه‌کانی سوریادا 50 که‌س کوژارون و ژماره‌ی کوژراوانی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتووه‌ته 800 که‌س. رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی 16مانگ نائارامییه‌کانی سوریادا تا ئێستا 14هه‌زار که‌س کوژراون.




