ئوسامه نوجیفی سه‌ردانی سعودیا و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ی ناوچه‌که ده‌کات

به‌غدا– KDP.info / به‌مه‌به‌ستی پته‌و کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی دراوسێ ده‌کات، له‌نێوانیاندا عه‌ره‌بستانی سعودی و ئه‌رده‌ن و قه‌تر ده‌بێت ، له به‌یاننامه‌یه‌کدا که نووسینه‌گه‌ی ئوسامه نوجیفی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویکردۆته‌وه و وینه‌یه‌کی ده‌ست KDP.infoکه‌وتووه ، باس له‌وه ده‌کات که ئوسامه نوجه‌یفی سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ده‌کات له نێوانیشیاندا وڵاتی سعودیا و ئه‌رده‌ن و قه‌تر وه‌ک له به‌یاننامه‌کدا ئاماژه‌ی پێکراوه سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که شاندێکی حکوومیش یاوه‌ری ده‌بێت، پێش چه‌ژنی قوربان ده‌ست پێده‌کات و ئامانج لێ، پته‌و کردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حکوومه‌تی عێراقه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و هاوکات تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریا.ده‌بێت، پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی وه‌ك توركیا و ئێرانی كردبوو ، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ به‌غدا سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌و هه‌ردوو ولات به سه‌رکوتوو ئیجابی وه‌سف کرد.




