٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كوردانی رۆبۆسكێ لە پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن ناڕازین

سەرچاوە: KDP.info

شرناخ – KDP.info/ كەسوكارانی كوژراوانی رۆبۆسكی پێیان وایە پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن بەتەنگ داواكارییەكانیانەوە نەهاتووە. بەپێی هەواڵێكی ئەنادۆڵی توركی كەسوكاری كوژراوانی رۆبۆسكی نارەزایی خۆیان بەرامبەر پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن دەربڕی. بەبڕوای ئەوان پاكێجەكە بەتەنگ داواكارییەكانیانەوە نەهاتووە.

پێش ئاشكراكردنی پاكێجەكە، خەڵكی ئوڵودەرە بە ئومێدێكی زۆرەوە چاوەڕێ بوون. بەڵام دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی توركیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) ناوەرۆكی پاكێجەكەی ئاشكرا كرد، هەموانی تووشی بێ ئومێدی كرد.

خەڵگی گوندی (گولیازی)ی سەربە شارۆچكەی ئوڵودەرە گوتیان: ئێمە چاوەڕێی زیاترمان لەو پاكێجە دەكرد، كەچی لە مەسەلەی لادانی بەربەستی ١٠%ی پەرلەمان بەولاوە شتێكی تێدانەبوو لە خزمەتی كوردا بێ.

بنەماڵەكانی (٣٤) كوژراوی ئوڵودەرە گوتیان: وامان دانابوو پاكێجەكە بكوژانی رۆڵەكانمان دیاری بكات و بەسزای یاساییان بگەیەنێ، هەروەها فەرمانی ئازادكردنی گیراوە سیاسییەكان دەربكرێ.

دایكی (سەرهەد ئەنجو)ی كوژراو لە رووداوەكەی ئوڵودەرە گوتی: پاكێجەكە ساڕێژی برینەكانی كوردی نەكرد. دەبووایە بكوژانی رووداوەكەی ئوڵودەرە، بەسزای یاسایی بگەن.

هەواڵی پەیوەندیدار