٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەعدون: بە رەسمی لە كشانەوەی رەوتی سەدر لە پرسی لێپرسینەوە و وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی ئاگەدار نەكراوینەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق موحسین سەعدون رایدەگەێنێت موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر بە رەسمی لیستەكەی لە كشانەوە لە لایەنگرانی وەرگرتنەوەی متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاگەدار نەكردووەتەوە.

موحسین سەعدون ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباسی راگەیاندووە: تا ئێستا بە رەسمی لە كشانەوەی رەوتی سەدر لە پرسی لێپرسینەوە و وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیكی ئاگەدار نەكراوینەتەوە.

سەعدون ئاماژەی بەوەشكرد: رەوتی سەدر چەندان جار دووبارەی كردووەتەوە كە هەڵوێستی لەو بارەوە جێگیرە بە ئامادەیی 40 دەنگی پەرلەمانتارانی ئەگەر لایەنەكانی تر توانیان 124 دەنگ بۆ تێپەڕاندنی پرسەكە لە پەرلەماندا ئامادە بكەن.

گوتیشی، رۆژانی داهاتوو ئەو بابەتە ئاشكرا دەكەن و ئێمەش چاودێریی رووداوەكان دەكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار