سەرۆك وەزیرانی توركیا داوای لە ئەندامانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی كرد گەشبین بن

ئەنقەرە-KDP.info/ لە میانەی یەكەمین دانیشتنی وەرزی نوێ پەرلەمانی توركیادا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە رەجەب تەیب ئەردۆغان چاوی بە جێگری سەرۆكی گروپی بەدەپە (حەسیب قاپڵان) و پەرلەمانتاری بەدەپە سڕڕی ساكیك كەوت و داوای لێكردن كە سەیری لای پڕی بەرداخەكە بكەن.
لەمبارەیەوە كاناڵی خەبەر تورك بڵاویكردەوە كە لەو دیدارە كۆرتەدا سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی: لەو پاكێجەدا هەم ترس و دڵەڕاوكێمان هەیە هەم خاڵی زۆرباشمان هەیە و وەڵامی حەسیب قاپڵانی دایەوە و رایگەیاند: ناكرێت سەیری لایەنی بۆشی ئەو لێدوانانە بكەین كە رێگای میانەیان پێشنیار كردووە دەبێ سەیری لایەنی پڕی ئەو لێدوانانە بكرێت.
حەسیب قاپڵانیش لە بەرامبەردا گوتی: بە هۆی هەستیار بوونی قۆناخەكەوە ناچارین سەیری لایەنی بۆشی ئەو لێدوانانە بكەین. ئەردۆغانیش لە وەڵامی حەسیب قاپڵاندا گوتیك جارجار مەعرەفەت سەری خۆی بۆ ئیلتیفات دادەنوێنێ.
لە وەڵامی ئەو گوتانەی ئەردۆغاندا حەسیب قاپڵان رایگەیاند: ئەگەر سەدا 10ی بەرداخ پڕ بێت ئەوا ناتوانێت باس لە سەدا 90ی دیكەی بەرداخەكە بكات، قۆناخێكی بەمجۆرە لە پێشەرووی ئێمەیە، ئەمساڵ ئاشتی بوو كە گیانی لە دەست نەدا و گیراوەكان ئازاد دەكرن و منداڵەكانم لە شاخ دەگەڕێنەوە.
سڕڕی ساكیك ئاماژەی بەوەدا هەركەس چاوەڕوانی راگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن بوو، هەر هەموومان بە دەست یاسای دژە تیرۆرەوە زامدارین، بە سەدان و بە هەزاران كەس گیراوە هەر كەس چاوەڕوانی ئازاد كردنیانی دەكرد و چاوەڕوان دەكرا لە بواری بەرێوەبەرایەتە هەرێمییەكاندا گۆڕانكاری بكرێت. لە كۆتاییدا ئەردۆغان گوتی: با بزانین، لە سەر خەیر بێت.




