ئیسماعیل بێشێكچی: پاكێجی دیموكراسی هیچ سوودێكی بۆ كورد و ئاشوورییەكان نییە

ستۆكهۆڵم- KDP.info/ كۆمەڵناس و نووسەری ناوداری توركیا ئیسماعیل بێشێكچی سەبارەت بە پاكێجی دیموكراسی توركیا رایگەیاند كە خاڵی سەرەكەی ئەو پاكێجە گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی توركیایە كە ئەویش تەنیا سوودی بۆ پارتی دەسەڵات دەبێت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكرخەبەر بڵاویكردەوە كە ئیسماعیل بێشێكجی رەخنەی لە پاكێجی دیموكراسی توركیا كردووە و گوتوویەتی: ئەو پاكێجە بە هیچ شێوەیەك وەڵامی داواكارییەكانی كورد و ئاشوورییەكان ناداتەوە و دەبوایا لەم پاكێجەدا زۆر بە بەرفراوانی باسی مافی ئەو دوو پێكهاتەیە كرابا.
بێشێكچی باسی گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی كردووە و رایگەیاندووە كە گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن و پەیڕەو كردنی سیستەمی ناوچەی بەرتەسككراو لە هەڵبژاردنەكاندا تەنیا بە سوودی پارتی دەسەڵاتدارە و پارتەكانی دیكە وەكو بەدەپە لە ناوچەیەكدا دەورپێچ دەكرن و ئەمەیش دەبێتە هۆكاری لاواز بوونی ئەو پارتانە.




