٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل بایك: حكومەتی توركیا سیاسەتی بێ چارەسەری هەڵبژارد

سەرچاوە: KDP.info

قەندیل- KDP.inof/ هاوسەرۆكی كۆنسەری بەرێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستانێ جەمیل بایك لە لێدوانێكدا باسی پاكێجی دیموكراسی توركیا كردووە و رایگەیاندووە ئەو پاكێجە سەلماندی كە حكومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد سەمیمی نییە و نایەوێ هەنگاوی كرداری بنێت.

لەمبارەیەوە ئاژانسی دیجلە بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی كەجەكە جەمیل بایك رەخنەی لە پاكێجی دیموكراتیزاسیۆنی توركیا كردووە و گوتوویەتی: ئەو پاكێجە كە لە لایەن سەرۆكوەزیرانی توركیاوە ئاشكرا كرا دەسەلمێنێ كە حكومەتی توركیا لە جیاتی سیاسەتی چارەسەر كردنی كێشەكان سیاسەتی بێ چارەسەری هەڵبژاردووە.

جەمیل بایك ئاماژەی بەوە كردوە كە لە ناوەڕۆكی پاكێجی دیموكراسی توركیادا دەر دەكەوێت كە حكومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و سەرخستنی قۆناخی چارەسەری سەمیمی نییە و نایەوێ هەنگاوی كرداری بنێت.

ناوبراو جەختی لەوە كردووەتەوە كە وەكو كەجەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە بڵاو كردنەوەی دەكەلەراسیۆنێك هەڵوێستی رەسمی خۆیان لە بەرابمەر ئەو پاكێجە دەردەبڕن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار