٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فیدارسیۆنی رۆژنامەنووسانی توركیا: بە پاكێجی دیموكراسی دڵخۆش نین

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی توركیا هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر پاكێجی دیموكراسی توركیا دەربڕی و رەخنەی توندی ئاراستەی ئەو پاكێجە كرد و بە پاكێجێكی لاواز وەسفی كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆكی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی توركیا ئاتیلا سەرتەل رایگەیاندووە ئەوان وەكو فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی توركیا سەرەتا بە ئامادە كردنی ئەو پاكێجە زۆر خۆشحاڵ بوونە كەچی لە كاتی راگەیاندنی پاكێجەكەدا خەیاڵەكانیان بەبا چوونە.

ئاتیلا سەرتەل ئاماژەی بەوە كردووە كە فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی توركیا داوای ئازادی رۆژنامەگەری، ئازادی بیروڕا و ئازادی دەربڕین دەكەن كەچی حكومەت لەو پاكێجەدا بە هیچ شێوەیەك باسی ئەو خاڵانەی نەكردووە.

سەرتەل جەختی لە سەر ئەوە كردوەتەوە كە فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی توركیا ئازادی كەیبۆردی ناوێ، چونكە تا ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین نەبێ ئازادی كەیبۆردیش هیچ واتایەكی نابێت.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار