٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دۆغو ئەرگیل: كورد دوو دڵی قەبووڵ ناكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل-KDP.info/رۆشنبیری ناوداری توركیا دۆغو ئەرگیل رایگەیاند كە كورد پێكهاتەیەكیسەرەكی توركیایە و لە مێژوودا رووبەرووی چەندین كارەساتی گەورە بووەتەوە و ئێشی زۆری كێشاوە بۆیە سەبری نەماوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە رۆشنبیری ناوداری توركیا دۆغو ئەرگیل رەخنەی لە پاكێجی دیموكراسی توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە نابێ حكوومەت لە دان نان بە مافی گەلی كورددا دوو دڵ بێت, چونكە كورد دوو دڵی قەبووڵ ناكات.

دۆغو ئەرگیل باسی ئەوەی كردووە كە كورد پێكهاتەیەكی سەرەكی توركیایە و لە مێژووی كۆماری ئەو وڵاتەدا رووبەرووی چەندین كارەسات و ئێش و ئازار بووەتەوە بۆیە سەبری نەماوە و بە هیچ شێوەیەك هەنگاوی لاواز و كەم بۆ دیموكراتیزە كردن قەبووڵ ناكات.

هەواڵی پەیوەندیدار