هوداپار: پاكێجی دیموكراسی باشە بەڵام وەڵامی داواكارییەكانی نەدایەوە

دیاربەكر-KDP.info/ پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) پشتگیری خۆی بۆ پاكێجی دیموكراسی توركیا دەربڕی و رایگەیاند كە ئەو پاكێجە بە گشتی پاكێجێكی باشە بەڵام ناتوانێت وەڵامی داواكارییەكانی خەڵك بداتەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حورسەدا بڵاویكردەوە كە سەرۆكی گشتی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) زەكەریا یاپێجیئۆغڵو پشتگیری پارتەكەی بۆ پاكێجی دیموكراسی توركیا دەربڕیوە و گوتوویەتی ئەو پاكێجە هەر چەند وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانی خەڵك نییە بەڵام زەمینە خۆشكەرە بۆ بەهێز كردنی دیموكراسیەتی توركیا.
زەكەریا یاپێجیئۆغڵو باسی گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی سوێندی قوتابخانەكانی كردووە و رایگەیاندووە ئەو گۆڕانكارییانە دەبنە هۆكاری سوودمەند بوونی پارتە سیاسییەكانی توركیا لە خەزینەی دەوڵەت و ئەمەیش لە مێژووی كۆماری توركیادا گۆڕانكارییەكی یەكجار گرنگ و سەردەمییانەیە.




