گول: پێویستە ئەو قۆناغە بەردەوام بێت

تورکیا- KDP.info / سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول سەبارەت بە پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا رایگەیاند: لەو باوەڕەدایە ئەو پاكێجە چارەسەری بەشێكی زۆر لە كێشەكانی توركیا دەكات و خوازیارە لەسەری بەردەوام بن.
گول لەوبارەیەوە زیاتر گوتی: ئەو پاكێجە جێی خۆشحاڵییە، تەمەننا دەكەم بەردەوامبێت.
بەپێی هەواڵێكی ئەنادۆڵی توركی عەبدوڵلا گول باسی رووداوەكانی پاركی گەزی كرد و گوتی ناكرێت بە توندوتیژیی كەس باسی داواكارییەكانی خۆی بكات، داوا لە كەسانی دیكەیش بكات داواكارییەكانی جێبەجێ بكەن. دەبێ سوود لە ئەزموونی دیموكراسی خۆمان وەرگرین.
سەركۆماری توركیا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردیشی كرد و گوتی دەبێت بۆ پاراستنی ئەو بارودۆخە ئارامە هەنگاوی پێویست بنرێت. ناكرێت ئەو قۆناغە بكرێتە بابەتی مامەڵەكردن، چونكە چارەسەركردنیشی لە چوارچێوەی بەھێزتركردنی دیموكراسیەتی توركیا دایە.




