ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، هه‌واڵێك به درۆ ده‌خاته‌وه

ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی خراب – دێم له پارێزگای دهۆك، بواری بە هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن نەدابێت ڕووماڵی هه‌واڵه‌كه بكه‌ن و ڕایدەگەیەنێت کە ئەو هه‌واڵه ته‌واو هه‌ڵبه‌ستراوه و له ڕاستییه‌وه دووره.
دەقی ڕوونکردنەوەیە:
هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی خراب – دێم له پارێزگای دهۆك كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو 4ی ته‌ممووزی2012 له لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرایه‌وه، پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌یانهێشتووه كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ڕووماڵی هه‌واڵه‌كه بكه‌ن!.
ئه‌م هه‌واڵه ته‌واو هه‌ڵبه‌ستراوه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره، چونكه هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆ ڕووماڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه بانگهێشت كرابوون و له بینای پارێزگای دهۆكه‌وه به ئوتومبیلی تایبه‌ت بۆ شوێنی پرۆژه‌كه گوزراونه‌ته‌وه. هه‌ر بۆ نموونه‌ش ئاماژه به كه‌ناڵه‌كانی KNN و سپێده و NRT ده‌ده‌ین كه له وێ بوون و ڕووماڵی ڕووداوه‌كه‌یان كرد.
حكوومه‌ت خۆی نیازیه‌تی و پێشوازی له هه‌موو كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن ده‌كات كه ڕووماڵی چالاكییه‌كانی بكات، چونكه ئه‌مه بۆ حكوومه‌ت خۆی باشه و تا كه‌ناڵی زیاتر ڕووماڵ بكه‌ن، كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌ت باشتر به خه‌ڵك ده‌گه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
7ى ته‌ممووزی 2012




