هەڵمەتی بنبڕكردنی مادەی هۆشبەر لە دیاربەكر دەستیپێكرد

دیاربەكر – kdp.info/ لە شارۆچكەی لیجەی سەر بە پارێزگای دیاربەكر بەهاوكاریی هێزی ئاسمانی هەڵمەتێكی دەستگرتن بەسەر مادەی هۆشبەر ئەنجام درا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ پارێزگاری دیاربەكر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی بۆ دەستگرتن بەسەر مادەی هۆشبەردا راگەیاند.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی باغڵان پۆلیس بە هاوكاری جەندرمە 24تیمی جیاوازی پێكهێنا و بە ناوچەكەدا بڵاوبوونەوە، هەروەها كۆپتەرەكانی هێزی ئاسمانی چاودێریی ناوچەكەیان دەكرد و لە هەڵمەتەكەدا توانرا 7كێڵگە بپشكنرێن.
پارێزگاری شارەكە گوتی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئارامی وڵات، ئۆپەراسیۆنەكە تا پاككردنەوەی ناوچەكە لەو قاچاخچیانە بەردەوام دەبێت.




