٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئیئتیلافی عێراقیه‌ و هاوپه‌یمانیی كوردستانی كرد

سەرچاوە: Kurdistan TV

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافی عێراقیه‌ و هاوپه‌یمانی كوردستانی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له‌ نێوان هه‌ردوولا دا به‌ڕێوه‌چوو.

د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7\7\2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافی عێراقیه‌ و هاوپه‌یمانی كوردستانی، هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكارییان كرد بۆ دیراسه‌كردنی بارودۆخی سیاسی گشتیی له‌ وڵات و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی ده‌ستووری خرانه‌روو بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌كردنی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یەی رووبه‌ڕووی پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و پێناوه‌ ده‌بێته‌وه.

هه‌روه‌ها د. فۆئاد حوسێن گوتی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی وه‌رگرت و بۆ سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕیارێكی یه‌كگرتوو.

له‌ ئیتیلافی عێراقیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌ و ئوسامه‌ ئه‌لنوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراقی فیدراڵ و د. ساڵح موتڵه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافه‌كه ئاماده‌ بوون‌.
له‌ هاوپه‌یمانیی كوردستانی هه‌ریه‌ك له‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئازاد به‌رواری و عه‌دنان موفتی و فه‌ریق عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌ی کۆبوونەوەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار