لیژنه‌ی چاوپێكه‌وتنی مامۆستایان بۆ په‌یمانگا نوێیه‌كه ده‌ستی پێ كرد
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/10/2013 وه‌زیری په‌روه‌رده د.عصمت محمد خالد سه‌ردانی لیژنه‌ی چاوپێكه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی مامۆستایان له په‌یمانگای راهێنان و گه‌شه كرد، كه بڕیاره مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕونامه‌ی دبلۆم بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له‌و په‌یمانگه‌یه‌دا بخوێنن و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان پێ بدرێت.
ئه‌مه‌و له به‌سه‌ر كردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده له نزیكه‌وه چاوی كه‌وت به ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌رگرتنی مامۆستایان و ده‌ستخۆشیی و ماندوونه‌بوونی لێ كردن.
مامۆستا كه‌وكه‌ز حوسێن سه‌رۆكی لیژنه و ڕاوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده
ڕایگه‌یاند: ئه‌م په‌یمانگایه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه و ئامانج لێی پێگه‌یاندنی مامۆستایان و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیانه.
هه‌روه‌ها گوتی : لیژنه‌كه له لایه‌ن زانكۆی پرمێنگهامی به‌ریتانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌رواری چاوپێكه‌وتن مامۆستایانش به پێی پسپۆڕییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه:
1/10/ 2013 زانسته گشتییه‌كان
2/10 بیركاری
3/10 ئای تی
5/5 ئینگلیزی
6/10 عه‌ره‌بی
7/10 كوردی
8/10 كۆمه‌ڵایه‌تی
9/10 وه‌رزش
10/10 هونه‌ری .




