سبەی بەفەرمی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له لایهن کۆمسیۆن رادەگەیهندرێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەستەی ھەرێم ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگەینێت.
زانا ئیسماعیل بەرێوبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەستەی ھەرێم بەkdp.infoراگەیاند: سبەی کاتژمێر 10:30 خولهك کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگهیهنێت.
زانا ئیسماعیل گوتیشی: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدهکەن ئەمڕۆ ئەنجامەکان رادەگهیهنرێت راست نییە و سبەی ئەنجامەکان رادەگهیهندرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەھەندێک دەزگا راگەیاندنەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە ئەمڕۆ کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگهیهنێت.




