٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی: ھەر وەزارەتێک موچەکەیان بکەوێتە ناو جەژن پێش جەژن موچەیان پێدەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ھەر وەزارەتێک کاتی وەرگرتنی موچەکانیان بکەوێتە ناو جەژن ، پێش جەژن موچەکەیان پێدەدرێت.

دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ھەندێک لە وەزارەتەکان رەنگە  کاتی وەرگرتنی موچەکانیان بکەوێتە ناو جەژن، بۆیە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە کە ئەو وەزارەتانەی موچەکانیان دەکەوێتە ناو جەژن پێش جەژن موچەکەیان پێبدرێت، بەمەرجێک ئەو وەزارەتانە لیستەکانیان ئامادە بکەن.

دلێرتارق گوتیشی: ئەو وەزارەتانەی کە کاتی وەرگرتنی موچەکانیان دەکەوێتە دوایی جەژن وەکو پێشوتر موچەکانیان وەردەگرن وپێش ناخرێت.

بەپێی پێشبینی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 15ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

هەواڵی پەیوەندیدار