٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی پەرلەمان پرۆژە یاسای بودجەی حزبەکان پەسەند دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێ پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد،ھەموو کوتلەکان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی حیزبەکان گەیشتونەتە تەوافق وسبەش دەخرێتە دەنگدان.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ماوەیەکە گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی حزبەکان دەکرێت و دواجار ئەمڕۆ ھەموو کوتلەکان توانیان بگەنە رێکەوتنێک لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایە.

د.رزگار گوتیشی:سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سبەی ئەم پرۆژە یاسایە دەخاتە دەنگدان وئەگەر ھیچ کێشەیەکی دیکە رونەدات پەسەند دەکرێت،چونکە ھەموو لایەنەکان لەسەری رازین.

ئەوپەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاند:پەسەند کردنی ئەم پرۆژە یاسایە ھەنگاوێکی زۆر گرنە، چونکە بودجەی ھەموو حزبەکان رێکدەخات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تێبینیەکانی ئێمەش لەناو ئەو پرۆژە یاسایە لەبەرچاو گیراوە و دەنگی پێدەدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار