سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای رێكخراوی ئاشتی جیهانی ده‌كات

ئه‌مرۆ شه‌ممه 7/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی باڵای رێكخراوی ئاشتی جیهانی كه له یان جیم كین سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه و جان دكسن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوه‌كه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا، سه‌رۆكی رێكخراوی ئاشتی جیهانی له مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دوا و رایگه‌یاند كه رێكخراوه‌كه به نیازه كۆنفرانسی ئایندهی له هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێ و ئه‌و سه‌ردانه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه كه له نزیكه‌وه ئاشنای ئه‌و ئاماده‌كارییه بن كه بۆ كۆنفرانسه‌كه كراوه و سه‌رسامی خۆیشی نیشاندا سه‌باره‌ت به پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ر هه‌موویان بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه و ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له‌و ئامانجانه‌ی كه رێكخراوه‌كه بۆی تێده‌كۆشێ.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه كوردستان بۆ ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌مه‌یش جێی رێزی رێكخراوه‌كه‌یه و به چاوێكی پڕبایهخهوهش سه‌یری ئه‌م رۆڵه‌ی ده‌كرێ، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و له ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی_ش رۆڵێكی به‌رچاوی گێراوه له هێنانه‌دی ئاشتیه‌كی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا، بۆیه له ئاینده‌دا رێكخراوه‌كه ده‌توانێ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم كار بكات و كوردستانیش وه‌كو نموونه‌یه‌ك نیشانی جیهان بدات ، نه‌ك هه‌ر له عیراق به‌ڵكو له ناوچه‌كه‌شدا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكخراوه‌كه به‌رنامه‌یه‌كی مه‌حكه‌می هه‌یه و وه‌كو ده‌ستپێكیش نیازی وایه نووسینگه‌یه‌كی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه گه‌لی كوردستان له دێر زه‌مانه‌وه تا ئێستا هه‌وڵی هێنانه‌دی ئاشتیه‌كی سه‌رتاسه‌ری داوه و هه‌وڵه‌كانی دۆستانمان له هاریكاریكردنی میلله‌ته‌كه‌مان جێی رێزه جا له هه‌ر بوارێكدا بێت و به هه‌موو توانایهكیشمانهوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و وه‌زعه‌ی كه ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه به‌ره‌و پێشی ببه‌ین .




