حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا نزیكه‌ی 800000 هه‌زار دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به‌حاجیانی هه‌رێم بكات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند :دوای گه‌یشتنی قاسم ره‌سوڵ به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاری مه‌ككه له عه‌ره‌بستانی سعودیه مژده‌ی به‌حاجیانی هه‌رێم دا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه بڕی 800000هه‌شتسه‌د هه‌زار دۆلار وه‌ك هاوكاری ببه‌خشێته حاجیانی هه‌رێم كه‌ئێستا سه‌رجه‌میان له‌سعودیه‌ن.
نه‌قشبه‌ندی ته‌ئكیدی كرده‌وه،كه‌وا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی راسپاردوه كه‌وا له‌شاری مه‌ككه بڕی 200 دووسه‌د دۆلار وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به هه‌ر حاجیه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
شایانی باسه رۆژی 29/9/2013 قاسم ره‌سوڵ به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دواكاروانی حاجیانی هه‌رێمدا گه‌یشته شاری مه‌دینه و سه‌ردانی شاندی حه‌جی عێراقی له‌و شاره كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی شێخ محەمەد ته‌قی ئه‌لمه‌ولا كۆبۆوه و باس له‌ره‌وشی حاجیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولا بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به‌حاجیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا.




