مەسیحییەكانی توركیا بە پاكێجی دیموكراسی توركیا دڵخۆشن

ماردین-KDP.info/ سەرۆكی وەقفی مۆرگابریەل ( كوریاكوس ئەرگون) لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاند: لە پاكێجی دیموكراسی توركیادا خاڵێك بۆ گەڕاندنەوەی زەویی و مڵكەكانی وەقفی كەنیسەی مۆرگابریەل هەیە و بە پێ ئەو خاڵە زەوییە داگیركراوەكان دەگەڕێندرێنەوە بۆ وەقفەكەمان و گوتی: سەرۆكوەزیرانی توركیا داواكارییەكانی ئێمەی جێبەجێ كرد و گەڕانەوەی ئەو زەوییانە بوو بە هۆكاری خۆشحاڵ بوونی هەر هەمووی ئێمە.
ئورگون گوتی: لە ساڵی 2008وە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانە دەستمان بە تێكۆشانێكی یاسایی كردووە و چەندین سكاڵامان تۆمار كرد، چەندین جار سەردانی دادگای نێونەتەوەیمان كرد. ئێمە وەكو وەقفی مۆرگابریەل هەمیشە داوامان كردووە كە ئەو كێشە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا چارەسەر بكرێت.
كوریاكوس ئەرگون رایگەیاند: بە رایگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن داواكاریی ئێمە جێبەجێكرا و سەرۆكوەزیرانی توركیا بڕیاری لە سەر گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانە داوە.




