وەزیری ئەوقاف داوا لە وتاربێژی مزگەوتەکان دەکات وتاری ئەم ھەفتەیە تایبەت بکەن بە ئیدانەکردنی تەقینەوەکانی ھەولێر

ھەولێر - تایبەت KDP.info/ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لەوتاربێژی مزگەوتەکان دەکات، وتاری ئەم ھەفتەیان تایبەت بکەن بە ئیدانەکردنی تەقینەوەکانی شاری ھەولێر.
لەمباریەوە مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەزیری ئەوقافی حکوومەتی ھەرێم داوا لەئیمام و خەتیبی مزگەوتەکانی کوردستان دهکات، وتاری رۆژی ھەینی تەرخان بکەن بۆ ئیدانەکردن و ریسواکردنی تیرۆرستان و ئەو تاوانە گەورەیەی کە لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە لە بەردەم ئاسایشی ھەولێر ئەنجامیان دا.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە چەند تەقینەوەیەک لە بەردەم ئاسایشی ھەولێر رویدا، لە ئاکامدا نزیکەی 70کەس شەھید و بریندار بوون.




