ئەحمەد تورك: پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا هیچ شتێكی نوێی تێدا نەبوو

ماردین- KDP.info/ هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك ئەحمەد تورك سەبارەت بە پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا رایگەیاند كە ئەم پاكێجە هەنگاوێك نەبوو بۆ نوێ بوونەوەی توركیا.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی كۆنگرەی دیموكراتیك رەخنەی لە پاكێجی دیموكراتیبووننی توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە ئەو پاكێجە هیچ جۆرە وەڵامێكی بۆ داواكارییەكانی گەلی كورد نەبووە و لە بواری ئازادی بیروڕا و ئازادی دەربڕیندا هیچ جۆرە هەنگاوێكی نەناوە.
ئەحمەد تورك هەروەها گوتوویەتی: ناوەڕۆكی ئەو پاكێجە بۆشە و هیچ خاڵێكی گرنگی تێدا نییە، بۆیە هیوادارین بەرپرسانی توركیا بە پەلە واز لەم هەڵوێستەی خۆیان بهێنن و چی دیكە رای گشتی بەمجۆرە سیاسەتانەوە سەرقاڵ نەكەن.




