٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆغوبایەزید ..چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر باڵاخانەی بەدەپە لهمشارە

سەرچاوە: KDP.info

وان- KDP.info/  رۆژی دووشەممە چەند چەكدارێكی نەناسراو لە شارۆچكەی دۆغوبایەزید هێرشیان كردە سەر باڵاخانەی بەدەپە و باڵاخانەكە زەرەرێكی زۆری بەركەوت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە چەند چەكدارێكی نەناسراو بە چەك هێرشیان كردوەتە سەر باڵاخانەی بەدەپە لە شارۆچكە دۆغوبایەزید و بە هۆی چۆڵ بوونی باڵاخانەكەوە هیچ جۆرە زەرەرێكی گیانی ئەم هێرشە نەبووە بەڵام باڵاخانەكە تووشی زەرەر و زیانێكی گەورە بووە.

بەرپرسانی ناوچەی دۆغوبایەزیدی بەدەپە دوای هێرشەكە دەستەوجێ چونە باڵاخانەی بەدەپە و دەستیان بە كۆكردنەوەی شت و مكەكان و وردە شووشەكان كردووە و رایانگەیاندووە كە ژووی كاروباری ژنانی ئەو ناوچەی بەدەپە بە هۆی بەركەوتنی چەند گوللەیەكەوە رووبەرووی زەرەر و زیانێكی یەكجار گەورە بووەتەوە.

بەرپرسانی بەدەپە داوایان كرد تا ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بە خێرایی بدۆزرێنەوە و رادەستی دادگا بكرن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار