٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نووسەرانی رۆژنامەی زەمان سەبارەت بە پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا بیروڕای جیاوازیان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.INFo   /    وەكو رۆژنامەنووس و نووسەرانی دیكەی توركیا هەر سێ نووسەری ناوداری رۆژنامەی زمانی توركیاش هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا دەربڕیوە.

لەمبارەیەوە ئەتیەن مەحچوپیان راگەیاندووە كە ئەم پاكێجە بۆ بارودۆخی هەنۆكەیی توركیا باشە و دەتوانێت بارودۆخی هەنۆكەیی دیموكراتیزە بكات.

لە بەرامبەریشدا عەلی بوڵاچ ئاماژەی بەوە كردووە كە خاڵەكانی نێو پاكێجی دیموكراتیبوون ئەوە دەسەلمێنن كە تورکیا پێویستی زۆر بە پەلە  بە دەستورێكی نوێی دیموكراتیك و سەردەمییانە هەیە.

توران ئاڵكانیش ئاماژەی بەوە داوە كە دەبوایا ئەو پاكێجە بە شێوەیەكی ئازایانە و جەسوورانە ئامادە كرابا، تا بتوانێت وەڵامی داواكارییەكانی كۆمەڵگە و پێكهاتەكانی توركیا بداتەوە.

مومتەزەر توركونەیش جەختی لەوە كردووەتەوە كە دەكرا چوارچێوەی ئەو پاكێجە بەرفراوانترا كرابایا و تێیادا باسی چەندین پرسی دیكە كرابایا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار