٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵلا گول: لە رۆژئاوا پێناسەیەكی زۆر خراب بۆ توركیا كراوە و ناوی توركیایان زراندووە

سەرچاوە: KDP.info

 ئەنقەرە-  /KDP.info   سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول دوای گەڕانەوەی خۆی لە ئەمه‌ریكا باسی ناوەڕۆكی سەردانەكەی كرد و ئەو سەردانەی بە گشتی بە سەردانێكی باش لە قەڵەمدا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول لە كاتی گەڕانەوەی بۆ توركیا لە فڕۆكەخانەی ئاتاتورك وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسەكانی دایەوە و باسی سەردانەكەی بۆ ئەمه‌ریكا كرد.

سەرۆك كۆمار رایگەیاند كە سەردانەكە بە گشتی سەردانێكی باش بووە و لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا چەندین چاوپێكەوتنی گرنگی سازداوە و هاوكات پەیمانێكیان بۆ بەستنی كۆبوونەوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە بارودۆخی مرۆڤی جیهان لە ساڵی 2016 دا لە ئەستەنبۆڵ مۆر كردووە و ئەمەیش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ توركیا.

عەبدوڵلا گول باسی ناوبانگی توركیاشی كردووە و رایگەیاندووە كە بەداخەوە رووداوەكانی ئەم دوایەی توركیا بوونە هۆكاری ناوزڕاندنی توركیا لە رۆژئاوا و وڵاتانی رۆژئاوایی زۆر بە خراپی باسی توركیا دەكەن.

گول ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كاتی رووداوەكانی پاركی گەزیدا كەناڵەكانی راگەیاندن نموونەیەكی زۆرباشی توركیایان نیشانی جیهانی دەرەوە نەداوە و بەمجۆرە زەمینەیان بۆ ناوزڕاندنی توركیا خۆش كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار