٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌لمانیا.. لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان، بەیانێکی هاوبه‌شی شەرمه‌زارکردنی کاره‌ تیرۆریستییه‌که‌ی هەولێریان بڵاوکرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌لمانیا- به‌رلین - تایبه‌ت به‌   KDP.info/ ئارامی لە هەر شوێنێک هەبێ تیرۆریستە بەخت رەش و بێ ویژدانەکان دەستدرێژی لە سەر دەکەن . ئەمڕۆ و لەم ساتە وەختەدا کە کوردستانی سەرگەرمی ئاهه‌نگ و خوشی سەرکەوتن و دەرئەنجامی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیانەی پەرلەمانی کوردستانن، بە گەرمی و دڵ خوشی بە جۆش و خرۆشی هەمبێز لە یەکتر دەگرن . هێزە سیاسییەکانی خۆیان ئامۆژگاری دەکەن بۆ یەکتر قەبول کردن و پێکەوە کارکردن . حکوومەتی چارەنووسساز و فرە بنکەیی پێکبێنن . ترۆریستان وەک شەمشەمە کوێرەکان دزەیان بە کەلێنی خۆفروشیدا کردە ناو دڵی ئارامی کوردستان، دیسان خوێنی پاکی رۆلەی بە وەفای کورد رژاندەوە. رق و کینەیان بە سەر رۆحی ئارامی هاووڵاتی کوردستان و پایتەختەکەیدا رژاندەوە . دیسان هەستی نامرۆڤانەی شەمشەمە کوێرەکان دوور لە پرێنسیپی ئەخلاقی جولاندەوە . زۆر بەداخەوە ئەو بەدرەوشت و هوڤانە بەناوی پیرۆزی دین و خواوە ئەو کارە نابەجێیانە ئەنجام دەدەن .

 بێگومان خوا لەو کارە نامرۆڤانە بەریئە هەروەک خوای گەورە لە قورئانی پیروزدا دەفەرموێ { من قتل نفسێ بغیری حقین کما قتلە ناس جمیعێ }
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان پێشمەرگە و پارێزەرانی ئاساییشی وەلاتی رۆژ، خاوەن کەلتور و لانکەی شارستانیەتی دونیا، خەڵکی سەربەرزی هەرێمی کوردستان، کەس نەیتوانیوە کەس ناتوانێت بتانبەزێنێ و ورەتان بڕوخێنێ، ئێمەین زەینەفون شکێن و هولاکۆ بەزێن . ئێمەین بە سەدان ساڵ سینگمان لە باروڤە و زریانی لەناوبردن و ئنکارکردن کردووە . ئێمەین بەفرێکی رەسەنی کوێستانی کوردستان و بە تینو گەرمای داگیرکەران نەتواینەوە . ئێمەین سینگمان لە سەدان هێرش و فەرمان و ئەنفال و کۆمەل کوژی کردووە و ماوین و لەناو نەچووین، بۆیە ئەمڕؤ و ئێستاش وەک چیای سەفین و حەمرین و گارە لە شوێنی خوێن و ناجولێینەوە . ترۆریستان خەیالیان خاوە بمانترسێنن و لەبارمان ببەن . هەبووین و هەین و هەر دەبین.

 کورد ناومانە و کوردستانیش خاکمانە، با ترۆریستان روویان رەش بێ بەوەی کە ئێمە ئێسکو پروسکی باب و باپیرمان بەجێ بێلین مەیدان بۆ تیرۆر و تیرۆریستان چۆل بکەی . پیلانە گلاوەکانی ئەو بەدرەوشتانە پوچەل دەکەنیەوە. لە خۆتان و خاک و وەلاتەکەتان خاوەن و بەرپرسیار دەرکەون . رووی رەشی تیرۆریستان رەش بکەن . هەر ئەوانەن بەرامبەر خوا و پێغەمبەر شەرمه‌زار دەبن، لە دونیا و ئاخرەت ئەو دڵرەقانە روو زەرد و زەلیل دەبن. 
داوا لە دەسەڵات و هێزە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەین کە زیاد لە پێویست گرنگی بە ئاسایشی کوردستان بدەن دەست لە ناو دەست بن لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان، هەموو هێز و توانایان بخەنە گەر تا تاکی کورد بە ئارامی و دور لە هەرەشە بژیت. چونکە ئۆبالی رووداوە نەخوازراوەکان بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی ده‌سەڵات دایە بە پلەی دوەمیش هێزە سیاسییەکان و جەماوەری بەشەرەفی کوردستانیش دەگرێتەوە. بۆیە داوا لە هەموو لایێک و تاکێکی کوردستان دەکەین کە خۆیان بە بەرپرسیار بزانن بەرامبەر بە پاراستنی ئاسایشی ئەم وڵاتە . نەهێلن ناحەزان دڵیان بە تێکدانی وڵاتەکەمان خۆش ببێت، رێ لە تیرۆر و تیرۆریستان بگرن .
ئێمەش لێرە و لە هەندەران لە وڵاتی ئەلمانیا و لە شاری بەرلین وەک هێز و لایەنە سیاسییەکانی کە ناویان لە خوارەوە هاتووە بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە گلاو و ترۆریستیانە دەکەین، کە ئەمڕو ٢٩|٩|٢٠١٣ لە بەردەم ئاسایشی گشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێری قەڵا و منارە روویداوە .  هەولێری دایکی جوامێری هەولێری پێکەوە ژیانی هەمەلایەنە، هەولێری خاوەن پەرلەمان و ئال ناچەمێت و نابەزێت . بەڵێ هەولێری پایتەخت، هاوخەمتانین هاوخەمی خۆمان دەخەینە پاڵ خەمی کەسوکاری هەموو ئەو شەهید و قوربانیانەی کە تیادا وبونەتە قوربانی .  شان بە شانتان تێدەکوشین بەرەو سەقامگیری ئاسایشی کوردستان، هاودەنگ و هاوخەم و خەمخۆرتانین 
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان 
حیزبی سوسیالیستی کوردستان

 حیزبی شوعی کوردستان
٢٩|٩|٢٠١٣ بەرلین

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار