ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌کات

باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌كان له به‌غداو کونسوڵگه‌ری گشتی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌كان له هه‌ولێر پیرۆزبایى له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم به شێوه‌یه‌کی سه‌ركه‌وتوو له ۲۱ى ئه‌یلول، بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌وا هاونیشتیمانیانى هه‌رێمه‌كه ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خساوه بۆپراكتیزه‌كردنى مافه دیموكراسیه‌كانیان له‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌نگاوێكى گرنگ بوو به ئاراسته‌ى پته‌وكردنى داهاتووى دیموكراسى عێراق. به‌هه‌مان شێوه پیرۆزبایى له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌ڕێکوپێکی هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌ڕێوه‌برد هه‌روه‌ها چاودێره جیهانێکان و چاودێره‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که رۆڵێکی گرنگیان بینی له دڵنیابوونله متمانیدان به هه‌ڵبژاردنه‌کان.




