٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: تیرۆرستان خەیاڵتان خاوە ناتوانن رەوشی ئارامی ھەرێم تێک بدەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ kdp.infoنێردراوە و تێدا ھاتوو، لەدوای پرۆسەی ئازادیەوە کە ناوچەکانی ناوەراست و خواروی عێراق زۆرترین کاری تیرۆرستی بەخۆیەوە بینیوە، ھەرێمی کوردستان بەھەوڵ وھیمەتی رۆلە ئازاو ھەمیشە گیان لەسەردەستەکان ئارامترین دەڤەر بووە، بگرە بۆتە پەناگە بۆ ئەوانەی لەترسی تیرۆرو رەشە کوژی، زێد و مال وموڵکی خۆیان بەجێھێشتووە، دیارە لەژێر مایەی ئەم ئارامیەدا ھەنگاوی خێرا بەرەو ئامانجە بەدی نەھاتووەکان ھەلدەھێنرێت، گەواھی ئەمەش ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو کە لە21/9/2013بەرێوەچوو، ئەم راستەیش لە زۆر لایەنی ھەرێمایەتی وجیھان پشتراستکراوەتەوە.

ھەر لەراگەیاندراوەکەدا ھاتووە، ئەم پرۆسەیە ئەکید دۆستاکانی دڵخۆشکردووە و دوژمن و ناحەزەکانیشی و ڕوکاس و بەرچاویانی تاریک کردووە، ئەم بارودۆخە و ھەڵبژاردنەیان پێ ھەرەس نەکرا، بۆیە دەزگا و دامەزراوە ئەمنیەکانیانی ھەولێریان کردۆتە ئامانج،کە دڵنیاین مەبەستیان لەوکردارە ھەموو دەزگاو دامەزراوە ئەکتیڤەکانە و تێکدانی کەشو ھەوای ئارامی ھەرێمە، بۆیە پێویستە ھەموو دەزگا دامەزراوەکان لە پشتیانەوەش تێکڕای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان حازروئامادەبن بۆ پارێزگاریکردن و لێنەگەرێین تیرۆرستان دڵیان ئاوبخواتەوە ھەرێمیش بکەنە ناوەراست و باشوری عێراق و کوردستانی رۆژئاوا، بەیەک دەنگیش پێیان بوترێت (تیرۆرستان خەیاڵتان خاوەناتوانن رەوشی ئارامی ھەرێم تێکبدەن)

 

هەواڵی پەیوەندیدار