ئەندامێکی لیژنەی یاسایی: تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە ماوەی خولی ئێستای پەرلەمان درێژبکرێتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا پەرلەمان بڕیارینەداوە ماوەی خولی ئەم جارە درێژبکرێتەوە،بەڵام تەنھا رایەکی قانونی ھەیە کە رێگا دەدات ماوەکەی بۆ چوار مانگ درێژ بکرێتەوە.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ماوەی پەرلەمان درێژنەکراوەتەوە، بەڵام بۆچونێک ھەیە باس لەوە دهکات ماوەی پەرلەمان لەیەکەم دانیشتنەوە ھەژماردەکرێت و یەکەم دانیشتن لە 14/6/2010کراوە ، بەڵام ئەم دانیشتنە بە یەک رۆژ کۆتایی پێ نەھاتووەو دانیشتنەکە کراوە بووە تاوەکو 11/11/2010چوار مانگ ئەم دانیشتنە بەردەوام بووە ، بۆیە ھەندێک لە یاساناسان پێیان وایە ئەمە ھەمووی بەیەک دانیشتن حیسابە ودەکرێت خولی پەرلەمان تاوەکو 11/11بەردەوام بێت.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ئەمە تەنھا بۆچونە نەبووتە بڕیار ،چونکە تاچەند ھەژماردەکرێت ودادگای فیدرالی رازی دەبێت ،بۆیە ئەمە تەنھا قسەیەکە ودەگوترێت ونەبووتە بڕیار.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی راشیگەیاند: تائێستا ئەمە لەپەرلەمان باسی لێوەنەکراوە تەنھا رایەکی یاساییە و پێویستە یەکلایی بکرێتەوە ئایە درێژبکرێتەوە تاوەکو ئەو چوار مانگە یاخود لەدەستپێکردنی یەکەم دانیشتن کۆتایی پێدێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە چەند دەزگایەکی راگەیاند بڵاویان کردۆتەوە، کە پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە تەمەنی پەرلەمان بۆ ماوەی یەک مانگ درێژبکرێتەوە وبڕیاریشی لەسەردراوە.




