کۆمپانیایه‌کی سه‌ر به بانکی ناوه‌ندی ئوسترالیا به‌هۆ تێوه‌گڵانی به هاریکای سه‌دام لێپرسیه‌نه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت

سیدنی – KDP.info / ئاژانسی ئه‌ی بی سی بڵاویکرده‌وه که کۆمپانیایه‌کی سه‌ر به بانکی ناوه‌ندی ئوسترالیا تێوه‌گلاوه به پێشکه‌شکردنی هاریکای بۆ رژێمی رووخاوی سه‌دام حوسین و پێشێلکردنی یاساکانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و سه‌رده‌مدا، راپۆرته‌کانی نهێنی به‌رپرسانی بانکی ناوه‌ندی ئوستراڵیا ده‌ری ده‌خات که کۆمپانیایه‌کی سه‌ر به‌و بانکه له رێگای هه‌نارده‌کردنی دراوی دۆلار بۆ رژیمی سه‌دام حوسیان پێشیلی یاسای حکوومه‌تی ئوسترالیا و کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کردووه که له‌وسه‌رده‌مدا رژیمی به‌عس له به‌غدا ئابلووقه‌ی ئابووری کۆمه‌لگه‌ی نیوده‌وله‌تی له‌سه‌ر بووه .وه‌ک له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه ئه‌و گرێبه‌سته که به نایاسایی کراوه، ناوی پرۆژه‌ی دلتای لێنراوه و ئه‌رشه‌د یاسین پاسه‌وانی شه‌خسی سه‌دام حوسێن سه‌رپه‌رشتی کردووه، له‌باره‌ی ئاشکرابوونی ئه‌و مامه‌ڵه نا یاسایه‌ش جێگری پارتی سه‌وزی ئوسترالێا رایگه‌یاند: هه‌موو لایه‌کمان به گووێ بیستبوونی ئه‌م هه‌واڵه که ده‌چێته چوارچێوه‌ی پێشلکارییه‌وه تووشی شۆک بووین، به‌وه‌ی بانکی ناوه‌ندی ئوسترالیا له‌لایه‌ن به‌شێک له به‌رپرسانییه‌وه هاریکاری رژێمێکیان کردووه که‌له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه کۆتوبه‌ندی له‌سه‌ر داندراوه. ده‌بی ئه‌وانه‌ی تێوه‌گڵاون سزا بدرین.




