٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێم بریندارانى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى دوێنێی شارى هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
ئه‌مڕۆ رێزدار مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجێنسی و فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى له‌شارى هه‌ولێر كرد و بریندارانى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى دوێنێی شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه‌ ، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌واڵى ته‌ندروستى یه‌كه‌ یه‌كه‌ى بریندارانى پرسی و هیواى زووبه‌زوو چاكبوونه‌وه‌ و ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ خواستن و هه‌موو پشتیوانییه‌كیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان دووپاتكرده‌وه‌ . 
 

له‌ ئاخاوتنیشی له‌گه‌ڵ برینداراندا رێزدار مه‌سروور بارزانى ڕۆڵى ئه‌وان و هاوكاره‌ شه‌هیده‌كانیانى له‌ شكست پێهێنانى ئه‌و هه‌وڵه‌ تیرۆریستییه‌ى دوێنێی شارى هه‌ولێر به‌ ڕۆڵێكى كاریگه‌ر و قاره‌مانانه‌ وه‌سفكرد

هەواڵی پەیوەندیدار