نێچیرڤان بارزانی: بێ پشوودان كار ده‌كه‌ین بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاریكی

سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێی شاری هه‌ولێر و هه‌وڵی ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌لی كورد بۆ تێكدانی ره‌وشی ئارام و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بلاوكرده‌وه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هێرشه تێرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌موومانی خه‌مبار كرد، ژیانی پڕبه‌های چه‌ند كه‌سێكی هێزی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی له‌ناكاو كۆتایی هێنا، ئه‌و كه‌سانه بوونه شه‌هیدی پاراستنی ئارامیی هه‌رێم و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رز و نه‌ترسانه؛ به ژیانی خۆیان هه‌وڵیان دا ڕێگه له تێرۆریستان بگرن تا زیانی له‌وه گه‌وره نه‌نێنه‌وه. جێی داخه تێرۆریستان جگه له شه‌هیدكردنی شه‌ش ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی كوردستان، پتر له شه‌ست كه‌سیشیان بریندار كرد. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه له‌بیر ناكه‌ن، هیوای سه‌بووری بۆ كه‌سوكاریان ده‌خوازین، ئاوهتهخوازین بریندارانیش زوو چاك ببنه‌وه.
هێزی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا بوێرانه ڕووبه‌ڕووی پلانی تێرۆریستان بۆته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌وڵی تێرۆریستییان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه. ژیانی خۆیان له پێناو خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌میشه له مه‌ترسیدا بووه. ئه‌وان زانیویانه و ده‌زانن تێرۆریستان به چ مه‌به‌ستێكی گڵاو كار ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر تێرۆریستان بۆیان بچێته سه‌ر؛ حه‌زده‌كه‌ن ژیان له كوردستان كۆتا پێبهێنن.
تێرۆریستان مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو ئازادی و سه‌ربه‌ستی له كوردستان بریندار بكه‌ن. هێزی ئاسایشی هه‌رێم باش ده‌زانن تێرۆریستان دژی ژیانن، دژی بڕیاری ئازادی خه‌ڵكی كوردستانن، دژی سینگ فراوانی و پێكه‌وه‌ژیانن.
تێرۆریستان باش ده‌زانن كه ئاشتی، ئارامی، سه‌قامگیری و ژیانی سه‌ربه‌ستی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی ئازادی بیست و یه‌كی ئهیلوول؛ ده‌ستكه‌وتی هێزی ئاسایشی كوردستانه،بۆیه هێرشه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كرد.
گه‌لی كوردستان قوربانی زۆر داوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی. حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌ركردایه‌تیی گشت حیزبه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌ستییه نابن. له ڕاستیدا خواستی ئێمه گه‌لێك به‌هێزتر ده‌بێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان.
هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش له هه‌وڵی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی هێزی دژه‌ژیان، هێزی دژه‌ئازادی، هێزی دژه‌مرۆڤایه‌تی، هێزی دژهسهربهستی. ئێمه بێ پشوودان كار ده‌كه‌ین بۆ بنه‌بڕكردنی هێزی تاركی، هێزی تێرۆریستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ك چۆن له‌وه‌وبه‌ر تۆڕی هێزی تاریكیمان ده‌ستگیر كردووه، ئه‌م جاره‌ش به بهكارهیێنانی ڕۆشنایی خۆشه‌ویستیمان بۆ ژیان، بۆ ئازادی، بۆ سه‌ربه‌ستی؛ ڕووبه‌ڕووی هێزی تێكده‌ر و وێرانكارانه‌ی تێرۆریستان ده‌بینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ماندا سه‌ركه‌وتوو بین، داوا ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له ڕێی یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه.
داوا ده‌كه‌ین هه‌ر كاتێك گومانتان له هه‌ر چالاییهك، یا هه‌ر جم‌وجووڵێك هه‌بوو؛ هێزی پۆلیس، ئاسایش و پێشمه‌رگه ئاگادار بكه‌نه‌وه. نه‌مری بۆ شه‌هیدان، ئارامی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان




