٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ھەر قوتابیەک مانگانە 30ھەزار دیناری پێدەدرێت وھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەی پڕۆژە یاسایەک کردو بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە ھەر قوتابیەکی قۆناغەکانی سەره‌تایی مانگانە 30ھەزار دیناری وەک ھاوکاری پێدەدرێت وئەم بڕیارەش ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەدانیشتی خۆیدا گفتوگۆی لەبارەی پڕۆژە یاسایەک کرد کە تایبەت بوو بەھاوکاریکردنی قوتابیانی قۆناغەکانی سەره‌تایی لە یەک تاوەکو شەش ،کە بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە ھەر قوتابیەک مانگانە 30ھەزار دیناری پێدەدرێت.

د.رزگار گوتیشی:ئەم پڕۆژە یاسایە خوێندنەوەی یەکەم ودووەمی بۆکراوە ولەچەند رۆژی داھاتووش دەنگی لەسەر دەدرێت و زۆرینەی لایەنەکانیش لەگەڵئەم پڕۆژە یاسایە دان ودەنگی پێدەدەن.

ئەو پەرلەمانتارەی کورد راشیگەیاند: ئەم پڕۆژە یاسایە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتە و لەسەره‌تایی ساڵی داھاتوو دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ھاوکاریە تەنھا لەکاتی خوێندن دەدرێت بەقوتابیان کە ساڵانە دەکاتە 9مانگ،ئەمەش بەمەبەستی ھاوکاریکردنی قوتابیانە بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بەخوێندن بدەن تایبەت ئەوانەی ھەژاروکەمدرامەتن.

هەواڵی پەیوەندیدار