رۆژنامه‌ی گاردیان: هه‌ولێری پایته‌خت یه‌كێک له خێراترین گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری جیهان

له‌نده‌ن– KDP.info / رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی به‌دواداچوونێکی تێر‌و ته‌سه‌له‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی کوردستان کردووه به گه‌وره‌یی و له سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆی وێنه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی نمایش کردووه نووسیویه‌تی شاری بازرگانی دوارۆژی کوردستان، رۆژنامه‌ی گاردیان له‌و راپۆرته‌ی دا که له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژه‌ماره‌یه‌ک له به‌رپرسان حکوومی و ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان سازکردووه، تێدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه که هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پاێته‌خت به یه‌کێک له ناوچه هه‌ره به په‌له و خێراکانی جیهانی هه‌ژماره ده‌کرێت له‌رووی گه‌شی ئابوورییه‌وه و سه‌رنجی خوێنه‌رانی بۆ هه‌رێمی کوردستان راکێشاوه و تێدا زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانی خستۆته‌روو، نووسیویه‌تی گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری، هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیاری و بازرگانی له‌هه‌رێمی کوردستان گرتۆته‌وه، و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر که‌رته‌کانی وه‌به‌رهێنان ، پێشه‌سازی ، گه‌شتو گوزار ، پێترۆ ل ، په‌روه‌رده و کاره‌با و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنیش کردووه، هه‌ر له‌و به‌دواداچوونه‌یدا رۆژنامه‌ی گاردیان دیدارێکی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سازکردووه ، کار‌و پرۆژه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له زاری به‌رێزیانه‌وه خستۆته‌روو، ده‌لێت ئاینده‌ی ئابووریه‌کی به‌هێز و خێرا یه‌کێکیان له هه‌رێمـی کوردستان له رێگای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌یه که نه‌خشه رێگایه‌کی گرنگی ئابووری هه‌یه و له‌گه‌ڵ تێمی کابینه‌که‌ی کاری له‌سه‌ر ده‌کات.




