کۆماری ئیسلامی ئێران به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری هه‌ولێر ده‌کات

تاران– KDP.info / وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری هه‌ولێری که بووه هۆی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، به توندی شه‌رمه‌زار کرد و ده‌لێت دوژمنان ده‌یانه‌وێت ئارامی شاری هه‌ولێر له‌هه‌رێمی کوردستان تێک بده‌ن و ئامانجیان نه‌هێشتنی یه‌کپارچه‌یی عێراقه.ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاویکرده‌وه که مه‌رزییه‌ی ئه‌فخه‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێری ئیدانه کرد و به کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به پیلانه‌کان بۆ دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له عێراق له لایه‌ن دوژمنانه‌وه وه‌سفی کرد.گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی دا که دوژمنانی ئاسایش و یه‌کپارچه‌یی عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رێمی کوردستان نائارام بکه‌ن و بێ گومان ئه‌م کرده تیرۆریستییانه زه‌بر له یه‌کپارچه‌یی گه‌لی عێراق نادات.گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هاوده‌ردی و هاوخه‌می کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ به‌رکه‌وتوانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆیستییه و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ڕاگه‌یاند.جارێکی دیکه ئه‌و کرده‌و تیرۆریستییه‌ی شارمه‌زار کرد.




