٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: لێپرسینەوەی توند لەگەڵ هەر كەسێكدا دەكەین تەقەی خۆشی بكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، ڕایدەگەیەنێت كە هەر كەس و لایەنێك بە بۆنەی بڵاوكردنەوەی ئەنجامە بەرایی و فەرمییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە لە هەولێر و دەوروبەری تەقەی خۆشی بكات، لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكەن و سزای دەدەن.

عەمید عەبدولخالق ڕوونیشی كردەوە كە زۆر ئاساییە بە بۆنەی سەركەوتنی هەر لیست و قەوارەیەكەوە لە هەڵبژاردندا، بە شێوەیەكی شارستانیانە ئاهەنگ بگێڕدرێت و هەوادار و لایەنگران دڵخۆشیی خۆیان دەرببڕن، بەڵام پێویستە لە سنووری یاسا دەرنەچن و خەڵك جاڕس نەكەن.

گوتیشی "تەقەی خۆشی شێوازێكی زۆر دواكەوتوو و پڕ لە ئازار و مەینەتییە بۆ خەڵك، بۆیە بە هەموو جۆرێك تەقەكردن قەدەغەیە و لە هیچ كەس و لایەنێك قبووڵ ناكرێت، هەر كەسێكیش پێچەوانە ڕەفتار بكات، دووچاری سزای یاسایی و لێپرسینەوەی توند دەبێتەوە".

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد پشدەری

07504302755

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار