٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بریاری دا 2 برینداری تەقینەوەكەی دوێنێ رەوانەی دەرەوە بكرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info/ سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بریندارانی تەقینەوەكانی دوێنێ بەردەم ئاسایشی هەولێری بەسەركردەوە. لەمبارەیەوە دكتۆر هەژێن تەلعەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند كە لە چوارچێوەی بەسەركردنەوەی رەوشی بریندارانی تەقینەوەكانی دوێنێی شاری هەولێر؛ بەڕێز مەسعود بارزانی لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی برینداران بوو و هەروەها بڕیاری دا كە دوو لە بریندارەكان بۆ چارەسەركردن رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێن. هەروەها بەرێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر راشیگەیاند كە سەرۆكی هەرێم بریاریدا كە ئەو منداڵەی لە تەقینەوەكەی گەڕەكی رەحیمای شاری كەركووك بە هۆی تەقینەوە هەردوو چاوی لەدەستدا بوو بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەیەكی دەرەوەی وڵات بكرێت. جێی باسە دوانیوەڕۆی دوێنێ ژمارەیەك تیرۆریستی خۆكوژ هێرشیان كردە سەر بارەگای ئاسایشی هەولێر و لە بەرامبەریشدا هێزەكانی ئاسایش بەرپەرچی هێرشەكەیان داوە و تیرۆریستەكان كوژران و هێرشەكەشیان پۆچەڵكردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار