راگەیاندراوی پارتی سەربەستی کوردستان دهربارهی کردەوە تیرۆریستیەکەی شاری هەولێر

دیسان خوێن و دیسان ئاگر و تیرۆر تۆقاندن، دیسان بۆمب و باڕووت و گوللە و شەمشەمە کوێرەکانی تاریکی پەرەست دەستیان دایە دەستی یەکتر و بەربوونە گیانی خەڵکی هەولێری هۆلاکۆ بەزێن و ڕەشپۆش و خەڵتانی خوێنیان کرد.
وەک لە هەواڵەکاندا بڵاو کرایەوەو لە کاتێکدا کە خەڵکی کوردستان سەرقاڵی دەربڕینی خۆشی و شادی ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بوون، دەستی ڕەشی دوژمنانی ئازادی خۆی گەیاندە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان و لە کردەوەیەکی تیرۆریستی پراکتیزەدا هێرشیان کردە سەر ئاسایشی گشتی ئەو شارە و لەو پەلامارە ناجوامێرانەیەدا چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە و هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی ڕەشپۆش کرد.
پارتی سەربەستی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، سەرخۆشی خۆی پێشکەشی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکات و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زوتریش بۆ بریندارەکان بە ئاوات دەخوازێت.
ئاشکرایە کە ئهمه یهكهم جار نیه دوژمنانی نەتەوەی گەورەی كورد زوخاوی ڕەشی دڵی پڕ لە قینیان بەسەر خەڵکی ئەم ههرێمه ئازادەدا دەڕێژن و بە خەیاڵی خاوی خۆیان ئارامی و ئاسایشی خەڵکی کوردستانی ئازاد تێکدەدەن، نەیارانی ئاشتی و ئاوەدانی و پێشکەوتن گەرەکیانە كاروانی ئاشتی و ئاوهدانی و پێکەوەژیان له ههرێمی كوردستان لە بار بەرن ترس و دڵەڕاوکێ بخەنە نێو دڵی دانیشتوانی ئەم هەرێمە، بێ خەبەر لەوەی کە دام و دهزگا ئەمنیەكانی حكومهتی ههرێمی کوردستان و بگرە هەر تاکێکی کوردیش ئامادەی فیداکاری و بەرپەرچدانەوەی هەرجۆرە هێرش و پەلامارێکە کە دەکرێتە سەر هەر ناوچە و هەرێمێکی کوردستان.پوچەڵ کردنەوەی دەیان پیلان و کردەوەی نەزۆکی تیرۆریستان لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان سەلمێنەری ئەم ڕاستیەن کە هەر تاکێکی کورد پێشمەرگە و پارێسەری ئەم هەرێمە ئازادەیە کە بۆتە چقڵی چاوی داگیرکەران.
پارتی سەربەستی کوردستان وێڕای دووبارە شەرمەزار كردنی ئهم كردهوه تیرۆریستی و نامرۆڤانەیە، پرسهو سهرهخۆشی خۆی پێشکەشی بنهماڵهی ئەم شههیدانە دهكات و هیوای ههرچی زووتر چاكبونهوەش بۆ بریندارهكان به ئاوات دهخوازێت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستی کوردستان
٢٩/٩/٢٠١٣
٧ی ڕەزبەری ٢٧١٢




