KDP.info بهشێک له پاکێجهکهی ئهردۆگان بڵاودهکاتهوه که ههر ئێسته له تورکیا له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانی بڵاویکردهوه

تورکیا - تایبهت به KDP.info / ئهمهی خوارهوه بهشیکی دهقی پاکێجهکهی ئهردۆگانه، که ههر ئێسته له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانی له تورکیا پێشکهشی کرد، KDP.info بهشێک لهم پاکێجه بڵاودهکاتهوه، که کورد رهچاوی دهکات لهم پاکێجانه باسی کوردو کێشهی کوردیش بکرێت.
بەشێك لە ریفۆرمەكانی نێو پاكێجی دیموكراتیبوون پێویستییان بە گۆڕانكاری یاساكان هەیە و بە گۆڕانكاری یاسایی دەتوانین چوارچێوەی ماف و ئازادییەكان بەرفراوان بكەین و كۆتایی بە گفتوگۆ و مشتومڕەكان بهێنین.
سیستەمی هەڵبژاردن لە توركیا دەگۆڕین و گفتوگۆی لە سەر دەكەین. رێژەی سەدا 10ی هەڵبژاردنەكان سیستەمێك نییە كە لە لایەن ئاكەپەیەوە پەیڕەو كرابێت و سیستەمی ئاكەپە نییە.
ئێمە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بۆ رێگا چارەیەك دەگەڕین و دەمانەوێت بۆ سەدا 5 دایبەزێنین و سیستەمی ناوچەی بەرتەسككراو پەیڕەو بكەین. دوای گفتوگۆ كردن لە سەر ئەم چارەسەریانە لە پەرلەمان گۆڕانكاری پێویست لەم بوارەدا دەكرێت و لە مەو بەدواوە ئەو پارتانە كە لە سەدا 3 یان بەدەستهێنابێت دەتوانن سوود لە خەزینەی دەوڵەت وەربگرن.
ئەو كەسانە كە دژایەتی پێكهاتە ئەتنیكییەكانی دیكە بكەن یا دەست لە ژیانی كەسانی دیكە وهربدهن، لە یەك ساڵ تا دوو ساڵ سزا دەدرێت.
رێزگرتن لە ژیانی خەڵك لە لایەن یاساكانەوە گەرەنتی كراوە و یاسا رێگە بە كەس نادات بێ رێزی لە ژیانی ئەوانی دیكە بكات. ئەو سزایە كە تا ئێستە بە هۆی بەكارهێنانی ئەو پیتانە كە لە ئەلف و بێ توركیدا نین سەپێندراون هەڵدەوەشێندرێنەوە و ئازادی كەیبۆردیش دەهێنین و چی دیكە بەكارهێنانی وشە قەدەغەكراوەكانی ئەلف و بێ كوردی قەدەغە ناكرێت.
رێ لەبەر دەم خوێندن بە زمانی كوردی لە قوتابخانە تایبەتییەكاندا دەكرێتەوە و لەم قوتابخانانەدا رێگە بە خوێندن بە زمانەكانی دیكە دەدرێت. وەزارەتی پەروەردە دوای دەركردنی پرۆژە یاسا دەتوانێت مۆڵەت بداتە قوتابخانە تایبەتییەكان كە لە لایەن ئەنجوومەنی پەروەردەوە دەستنیشان كراون.
بە سەرپەرەشتی وەزارەتی ناوخۆ لە گەڵ هەموار كردنەوەی یاساكان ناوی شار و شارۆچكەكان و گوندەكان لە سەر داواكاری خەڵك دەگۆڕدرن.
لیژنەیەك بۆ شەڕی دژی جیاوازی كردن و پاراستنی یەكسانی دادەمەزرێت
ناوی زانكۆی نەوشەهر دەگۆڕدرێت و دەكرێتە حاجی بەكتاشێ وەلی.
یاسای باڵاپۆشەكان دەگۆڕدرێت و بە حیجابەوە دەتوانرێت لە دامودەزگا رەسمییەكاندا كار بكرێت.
سوێندی توركی قوتابخانە سەرەتاییەكانمان هەڵوەشاندەوە. زەویی و مڵكی هاووڵاتییە موسەوییەكان دەگەڕێندرێتەوە، بێجگە لە سوپا ئەمنیەت و داموودەزگا دادوەرییەكاندا، كاركردن بە حیجابەوە سەربەست كرا.
سیستەمی هاوسەرۆكایەتی بۆ پارتە سیاسییەكان پێشنیار دەكەین بە مەرجێك كە لە دوو كەس زیاتر نەبن و كۆسپی بەردەم ئەندام بوون لە پارتە سیاسییەكانیش وەلاوە دەنین و ئەو كەسانە كە مافی دەنگدانی هەبێت مافی ئەندام بوون لە پارتە سیاسییەكانیش دەبێت.
پارتە سیاسییەكان دەتوانن بە هەر زمانێك بۆ خۆیان پروپاگەندە بكەن و پەیڕەونامەی ناوخۆیی خۆیان بڵاو بكەنەوە.




