٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هه‌ر ئێسته‌ .... كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەردۆغان: ئەم پاكێجە دوایین هەنگاومان نابێت و بەردەوام دەبین لە دیموکراتیزه‌کردنی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەردۆغان:  ئەم پاكێجە دوایین هەنگاومان نابێت و بەردەوام دەبین لە دیموکراتیزه‌کردنی كردنی توركیا، هەر ئێستە كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیری توركیا بۆ راگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا راستەوخۆ دەستیپێكرد.

ئەم پاكێجە دەبێتە هۆكاری رزگاركردنی توركیا لە هەر بەربەست و ئاستەنگییەك و ئەو ریفۆرمانەی كە ئەمڕۆ دەستپێدەكەن و دەبنە سەرەتای قۆناغێكی نوێ لە توركیا و بەردەوام دەبن.

لە ماوەی 11 ساڵی رابردوو سەرەڕای هەر هەمووی ئاستەنگییەكان و سیاسەتی بێ چارەسەری و هەڵوێستی ئەو پارت و لایەنانەی كە وشەكانی وەكو مافی مرۆڤ و ئازادیی و چارەسەرییان كردبوو به‌ بنێشتی دەمی خۆیان، ئێمە توانیومان خۆمان لە سیاسەتی بێ چارەسەری رزگار بكەین و دەست بە ریفۆرمی پێویست بكەین و زەمینەی دووبارە كردنەوەی كودەتا سەربازییەكان لە ناو بەرین.

 

توركیا بەجۆرەیەك بەرەو پێشەوە دەچێت كەچی دیكە كەس نه‌توانێت بەرەو دواوە بیگەڕێنێتەوە و داواكاری ماف و ئازادییەكانیش نە لە رێگا نایاساییەكانەوە، بەڵكو لە رێگای سیاسەتی رێگە پێدراوەوە ئاراستە دەكرن.

 

لە شوێنێك كە چەك قسە بكات و كار بە چەك بكرێت، بیروڕا كاری پێ ناكرێت و چارەسەری كێشەكانیش بە رێگای چەك و توندوتێژی مومكێن نییە و تاقە چارەسەر لە چوارچێوەی سیاسەتی یاساییدا دەبێت.

 

لە ساڵی 2009 كاتێک سەردانی  ئەوروپامان کرد، ئه‌و کات  گوتمان كە دیموكراتیزەكردنی تورکیا پێویستی بە گۆڕانی عەقڵیەت هەیە.

چی دیكە لە توركیا سیاسەت و هەڵوێستی ئەو دەوڵەتە كە داواكارییەكانی هاووڵاتییانی خۆی رەتبكاتەوە باوی نەماوە و دەوڵەت بۆ خزمەتكردن و جێبەجێ كردنی هاووڵاتییان كار دەكات.

 

بۆ یەكەمجار لە توركیا پرۆسەی دیموكراسی لە ساڵی 1950دا دەستی پێكردووە، بەڵام بە هۆی كودەتای سەربازییەوە ئەم پرۆسەیە نەبووە دەستكەوتی گەلی توركیا.

كۆسپی هەرە گرنگی بەردەم پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیا كودەتای سەربازی 27ی گولانی 1960 ە و عەقڵیەتی كودەتا هێشتاكە لە توركیا بەردەوامە.

لە كاتی هەر چاكسازییەكدا ئەو عەقڵیەتەی كودەتا گەلی توركیای دەترساند و باسی پارچەكردنی توركیای دەكرد.

بە هیچ شێوەیەك ئێمە رێگا بەو عەقڵیەتە نادەین كاریگەری لە سەر توركیا هه‌بێت. ئۆپۆزسیونی توركیا دەیەوێت عەقڵیەتی كودەتابمێنێته‌وه‌، كەچی تا ئێستە عەقڵیەتی كودەتا لە نێو ئۆپۆزسیوندا بەردەوامە و ئەمەیش شەرمەزارییە بۆ سیاسەتمەدارانی توركیا.

 

ئێتر هیچ كەسێك هەست بە پارچەبوونی توركیا ناكات و ئەو كەسانە كە لە گۆڕانكارییەكان دەترسن ناتوانن پێشبكەون. ئەوانەی كە لە گۆڕانكارییەكان دەترسن بێ هیوا و ئومێد دەبن. ئۆپۆزسیونی توركیا لە ماوەی 11 ساڵدا لە بەرامبەر هەر جۆرە چاكسازییەكدا دژایەتی ئێمەی كرد و سیاسەتی بێ چارەسەری لە سەر ئێمە فەرز دەكرد. ئەم پاكێجە چوارچێوەیەك دەستنیشان دەكات و بۆ راگرتنی رژاندنی خوێن و فرمێسك له‌  چاوه‌کان. هیوادارم بەم شێوەیە توركیا ئەمڕۆ بە راگەیاندنی ئەم پاكێجە پەرە بە دیموكراسیەتی خۆی بدات. ئێمە گوێ لە گەلی خۆمان دەگرین و ئەم پاكێجە بەرهەمی دانوستان نییە و لەم پاكێجەدا چەندین شتی چاوه‌ڕوانه‌کراو و  گرنگ هەیە و  بۆ هەر هەموو كێشەكان چارەسەری گونجاو پێشبینی كراوە.

 

بەداخەوە ناتوانین لە گەڵ ئەم ئۆپۆزسیونە دەستورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادە بكەین.

 

دەمەوێ بە تایبەتی باسی خاڵێك بكەم، یەك ساڵ لەمەوبەر لە 30ی ئەیلوول كۆنگرەی پارتەكەمان سازكرا و باسی ئامانجەكانی ساڵی 2023مان كرد و هەموو ئامانجه‌كانی خۆمان ئاشكرا كرد و لە هەموو بوارێكدا لە گەڵ گەلی خۆمان راوێژمان كردووە و لە دانوستاندا بووین.  ئێمە هەموو برای یەكترن و پێكەوە دەبینە هاووڵاتی توركیا.

هەموومان دەچین تەنیا گەلی توركیا و خزمەتەكانی ئێمە دەمێنن. ئێمە دەسەڵاتێكین نامانه‌وێت  جیاوازی بخەینە نێوان ناوچەكانی توركیا.

ئەم پاكێجە بە جێگەیاندنی سۆز و بەڵێنەكانمانە و ئێمە رێز لە ئازادی هەركەس دەگرین و دەست له‌ ماف و ئازادییەكانی هیچ كەس وه‌رناده‌ین، ئەوانەیش كە ماف و ئازادییەكانی ئەوانی دیكە پێشێل نەكەن لای ئێمە رێزیان هەیە و ئێمە بەردەوام دەبین لە رێگای خۆمان و ژیانی هەر هەمووی پێكهاتەكانی توركیا لای ئێمە گەرەنتی كراوە.

ناوەڕۆكی پاکێجه‌که‌

بەشێك لە ریفۆرمەكانی نێو پاكێجی دیموكراتیبوون پێویستییان بە گۆڕانكاری یاساكان هەیە و بە گۆڕانكاری یاسایی دەتوانین چوارچێوەی ماف و ئازادییەكان بەرفراوان بكەین و كۆتایی بە گفتوگۆ و مشتومڕەكان بهێنین.

سیستەمی هەڵبژاردن لە توركیا دەگۆڕین و گفتوگۆی لە سەر دەكەین. رێژەی سەدا 10ی هەڵبژاردنەكان سیستەمێك نییە كە لە لایەن ئاكەپەیەوە پەیڕەو كرابێت و سیستەمی ئاكەپە نییە.

 

ئێمە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بۆ رێگا چارەیەك دەگەڕین و دەمانەوێت بۆ سەدا 5 دایبەزێنین و سیستەمی ناوچەی بەرتەسككراو پەیڕەو بكەین. دوای گفتوگۆ كردن لە سەر ئەم چارەسەریانە لە پەرلەمان گۆڕانكاری پێویست لەم بوارەدا دەكرێت و لە مەو بەدواوە ئەو پارتانە كە لە سەدا 3 یان بەدەستهێنابێت دەتوانن سوود لە خەزینەی دەوڵەت وەربگرن.

 

 

ئەو كەسانە كە دژایەتی پێكهاتە ئەتنیكییەكانی دیكە بكەن یا دەست  لە ژیانی كەسانی دیكە وه‌ربده‌ن، لە یەك ساڵ تا دوو ساڵ سزا دەدرێت.

رێزگرتن لە ژیانی خەڵك لە لایەن یاساكانەوە گەرەنتی كراوە و یاسا رێگە بە كەس نادات بێ رێزی لە ژیانی ئەوانی دیكە بكات. ئەو سزایە كە تا ئێستە بە هۆی بەكارهێنانی ئەو پیتانە كە لە ئەلف و بێ توركیدا نین سەپێندراون هەڵدەوەشێندرێنەوە و ئازادی كەیبۆردیش دەهێنین و چی دیكە بەكارهێنانی وشە قەدەغەكراوەكانی ئەلف و بێ كوردی قەدەغە ناكرێت.

 

رێ لەبەر دەم خوێندن بە زمانی كوردی لە قوتابخانە تایبەتییەكاندا دەكرێتەوە و لەم قوتابخانانەدا رێگە بە خوێندن بە زمانەكانی دیكە دەدرێت. وەزارەتی پەروەردە دوای دەركردنی پرۆژە یاسا دەتوانێت مۆڵەت بداتە قوتابخانە تایبەتییەكان كە لە لایەن ئەنجوومەنی پەروەردەوە دەستنیشان كراون.

بە سەرپەرەشتی وەزارەتی ناوخۆ لە گەڵ هەموار كردنەوەی یاساكان ناوی شار و شارۆچكەكان و گوندەكان لە سەر داواكاری خەڵك دەگۆڕدرن.

 

لیژنەیەك بۆ شەڕی دژی جیاوازی كردن و پاراستنی یەكسانی دادەمەزرێت

 

ناوی زانكۆی نەوشەهر دەگۆڕدرێت و دەكرێتە حاجی بەكتاشێ وەلی.

 

یاسای باڵاپۆشەكان دەگۆڕدرێت و بە حیجابەوە دەتوانرێت لە دامودەزگا رەسمییەكاندا كار بكرێت.

 

سوێندی توركی قوتابخانە سەرەتاییەكانمان هەڵوەشاندەوە. زەویی و مڵكی هاووڵاتییە موسەوییەكان دەگەڕێندرێتەوە، بێجگە لە سوپا ئەمنیەت و داموودەزگا دادوەرییەكاندا، كاركردن بە حیجابەوە سەربەست كرا.

سیستەمی هاوسەرۆكایەتی بۆ پارتە سیاسییەكان پێشنیار دەكەین بە مەرجێك كە لە دوو كەس زیاتر نەبن و كۆسپی بەردەم ئەندام بوون لە پارتە سیاسییەكانیش وەلاوە دەنین و ئەو كەسانە كە مافی دەنگدانی هەبێت مافی ئەندام بوون لە پارتە سیاسییەكانیش دەبێت.

پارتە سیاسییەكان دەتوانن بە هەر زمانێك بۆ خۆیان پروپاگەندە بكەن و پەیڕەونامەی ناوخۆیی خۆیان بڵاو بكەنەوە.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار