له نه‌خشه‌ی نوێ ئه‌مەریکا وڵاتێکی نوی به‌ناوی کوردستان دروست ده‌بێت

نیویۆرک تایمز – KDP.info / له رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا نه‌خشه‌ی نوێی سه‌باره‌ت به داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێدا چه‌ند وڵاتێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێت و یه‌كێكیان كوردستان ده‌بێت.له‌و نه‌خشه‌یه‌دا كه رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بڵاوی كردوه‌ته‌وه: 5 وڵاتی عه‌ره‌بی دابه‌ش ده‌بن كه بریتین له سعودیه، عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و لیبیا و ئه‌و وڵاتانه‌ش 14 وڵاتی نوێ لێ داده‌مه‌زرێت و ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش باشووری كوردستان و خۆرئاوا ده‌گرێته‌وه و وڵاتێكی نوی به‌ناوی كوردستان دروست ده‌بێت كه پایته‌خته‌كه‌ی هه‌ولێره و ده‌كه‌وێته باكوری نه‌خشه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه.به گوێره‌ی ئه‌م نه‌خشه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریکا سوریا ده‌بێته چوار پارچه‌وه كه كوردستان، عه‌له‌وییه‌کان و سونه‌کان كه به‌شێك له ناوچه سونه‌نشینه‌كانی سوریا و عێراق ده‌گرێته‌وه له باشووری عێراقیش وڵاتێك به ناوی شیعه‌ستان پێكده‌هێنرێت و له باشووری رۆژئاوای سوریاش وڵاتێك بۆ دوروزییه‌كان دروست ده‌بێت به ناوی (چیاكانی دوروز) . له باره‌ی سعودیاوه‌ش ئه‌و وڵاته دابه‌ش ده‌بێت به سه‌ر پێنج وڵات كه له عه‌ره‌بستانی رۆژهه‌ڵات به پایته‌ختی ده‌مام، عه‌ره‌بستانی سعودیه یان وه‌هابستان به پایته‌ختی ریاز، عه‌ره‌بستانی باشوور، عه‌ره‌بستانی باكوور و عه‌ره‌بستانی خۆرئاوا به پایته‌ختی مه‌كه دابه‌ش ده‌بێت. هه‌ر له نه‌خشه‌كه‌دا وڵاتی یه‌مه‌نیش به سه‌ر 2 پارچه‌ی یه‌مه‌نی باكوور و باشوور دابه‌ش ده‌بێت. لیبیاش ده‌بێت به 3 به‌شه‌وه كه بریتین له ته‌رابلوس، برێگه، وڵاتێك له باشووری رۆژئاوا.




