٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زنجیرە تەقینەوەیەك بەغدایان هەژاند

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -  KDP.info/   لە زنجیرەتەقینەوەیەكدا كە تێكڕایان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجام دراون و گه‌لێک ناوچە بەغدای پایتەختی عێراقی گرتەوە، دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند:  ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گۆڕەپانی عەدەن و نزیك بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە لە ناوچەی كازمییە تەقێندرایەوە.  تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی دووەمیش لە ناوچەی بەلەدییات، نزیك كەناڵی عەهد بوو كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی بەغداوە.
سەرچاوەكە زیاتر گوتی:  ئۆتۆمبێلی سێیەم لە نزیك بازاڕی شەلال لە ناوچەی شەعب  تەقێندرایەوە، هاوكات چوارەمین تەقینەوەیش لە بازاڕێكی بەغدا جەدیدە بوو، دوا ئۆتۆمبێل كە ئەم سەر لە بەیانییە تەقێنراوەتەوە لە ناوچەی "سبع البور"ی باكووری بەغدا بوو.
سەرچاوەكان رایانگەیاند، لە ئاكامی هەر پێنج تەقینەوەكەدا 16 كەس كوژراون و 56ـیش بریندار بوون.
هاوكات لە گۆڕەپانی 55ـی ناوچەی سەدری بەغدایش ئۆتۆمبێلێكی دیكە تەقێندرایەوە و بە هۆیەوە 3 كەس كوژران و 10ـی دیكەیش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار