نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان:ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێر بۆ ئێمه جێگای سه‌رسورمان بوو

هه‌ولێر– KDP.info/ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ناسراو به یۆنامی رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند ساڵێكه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له ئارامیدا ده‌ژی و ده‌سته‌به‌ركردنیئارامی و ئاسایش به گرنگ ده‌زانێت.ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ولێر جێگای سه‌رسورمان بووه بۆ ئه‌وان.
نیكۆلای میلادینۆف نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كرگرتووه‌كان له عێراق سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی شاری هه‌ولێر كه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه له په‌یامێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات نیگه‌رانن به‌و رووداوه و بیستنی هه‌واڵه‌كه جێگای سه‌رسوڕمان بوو، هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌ره خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت چه‌ند ساڵێكه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له ئارامیدا ده‌ژی و ده‌سته‌به‌ركردنیئارامی و ئاسایش به‌گرنگ ده‌زانێت.سه‌باره‌ت به تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێریش نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانده‌ڵێت هیودارم ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره رووبه‌ڕوی دادگا بكرێنه‌وه به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.




