سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا داوای لە پەرلەمان دەكات متمانە بە حكوومەتەكەی بدات

ئیتالیا – KDP.info/ ئێنریكۆ لێتا سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا داوای لە پەرلەمانی ولاتەكەی كرد،كە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو حكوومەتەكەی پەسەند بكات. بەپێی ئاژانسی هەواڵی رویتەرز ئەم داوایەی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا دوای ئەوەی دێت كە رۆژی شەممە پێنج وەزیری سەربە حزبی سیلویو برلۆسكونی دەستیان لە حكوومەت كێشایەوە و دواتریش كابینەی حكوومەت توشی قەیران بۆوە.
لەلایەن خۆیانەوە سێ وەزیری سەر بە پارتی ئازادی گەل رایانگەیاند: بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئابووری وڵات، واز لە پۆستەكانیان ناهێنن و پشتگیری لە حكوومەت دەكەن و چاودێرانیش پێیان وایە ئەم هەڵوێستە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پلانەكانی برلۆسكۆنی كە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات.




