٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆڕبەندی نێودەوڵەتی شاخی جودی بە كۆتا هات

سەرچاوە: KDP.info

توركیا – KDP.info/ دوای ئەوەی زانكۆی شرناخ و بە هاوكاری ژووری بازرگانی و چەند لایەنێكی دیكە كۆڕبەندی شاخی جودی و حەزرەتی نوحیان بەست، دوێنێ كۆڕبەندەكە بەكۆتا هات. بەپێی هەواڵی ئانادۆڵ؛ پرۆفیسۆر عەلی ئاكمازسەرۆكی زانكۆی شرناخ سوپاسی گشت لایەنەكانی كرد بۆ هاوكاری و سەرخستنی كۆڕبەندەكە و ئاشكراشی كرد بەجدی كار لە سەر خاڵەكانی بەڵاغی كۆتایی كۆڕبەند دەكەن و لە داهاتوودا بە هاوكاری كۆمەڵێك پسپۆڕی تایبەتی شوێنەوارناسی لە شاخی جودی و ناوچەی سەفینە، دەست بە گەڕان و پیشكنین و كاری هەڵكەندن دەكرێت.

ئاكماز ئاماژەی بە قۆناغی تازەی ئاشتی لە توركیا كرد كە بۆتە هۆی ئەوەی گەشتیارێكی زۆر ڕووبكەنە ناوچەكە و هیواشی خواست ئاشتی سەرجەم وڵاتانای ناوچەكەو جیهان بگرێتەوە.

لەلای خۆیەوە پرۆفیسۆر دكتۆر ئیبراهیم بازیشئاشكرایكرد بە هاوكاری چەند لایەنێك هەوڵی دروست كردنی فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر شاخی جودی و چۆنیەتی سەركەوتن و فیداكاری لەو ناوچەیەدا بەرهەم دەهێنرێت كە ئامانج لێی راكێشانی گەشیاری زیاترە بۆ ناوچەكە و داواشی لە هەموان كرد هەركەسو و لای خۆیەوە ئاگاداری پاراستنی سروشتی ئەو ناوچەیە بێت .

 كۆڕبەندەكە لە 16دانیشتن پێكهاتبوو و بە بەشداری 65زانای جیهانی و 21زانای ناوخۆیی لەئۆتێل شاری نوح بەڕێوەچوو، لە كۆتایشدا سەرجەم ڕێنمایەكان درانە زانكۆی شرناخ تاكو كاری لەسەر بكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار