ئەردۆغان ئەمڕۆ پاكێجی دیموكراتیی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات

توركیا – KDP.info/ سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەمڕۆ دووشەممە لە باڵەخانەی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا پاكێجی دیموكراتیی ولاتەكەی رادەگەیەنێت. بەپێی هەواڵێكی ئانادۆڵ ئەمڕۆ توركیا بە گشتی چاوەڕوانیی سەرۆك وەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات بۆ راگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیی ئەو وڵاتە.
بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باڵەخانەی نوێی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی دا ئەردۆغان ناوەڕۆكی پاكێجەكە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات. ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە راستەوخۆ لەكەناڵەكانی راگەیاندنەوە بڵاو دەكرێتەوە هەروەها راستەوخۆ وەردەگێڕدرێتە سەر هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی. بڕیارە وەزیرانی حكومەت لە كاتی راگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیزاسیۆندا ئامادەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە بن.




